A World For Kurdish Gamers

k

یاریەکی بێ کۆتا no man's sky

No man’s sky یاریەکی بێ کۆتا لەناو گەردوون



دەربارەی یاریەکە:-
یاری no man’s sky  یاریەکی ئەفسانە و ژیری و سەرکەشی و خەیاڵە، یاریەکی بێوێنە و بێکۆتا لە گەردوونێک کە بە ملیۆنەها ئەستێرەی تێدایە هەر ئەستێرەیە ژیانێکی خۆی لەسەرە، سەفەری تۆ بۆ هەر ئەستێرەیەک پێویستە ئامادە باش بیت بۆ شەڕکردن لە چەتەکانی دەریا یان پارێزەرانی ئەستێرەکە و پێویستە چەکەکەت ئامادە بکەیت و کەشتیەکەت چاک بکەیت تاکو جۆری ئەستێرەکە ئەزانیت، بازرگانی کردن لەگەڵ دانیشتوانی ئەستێرەکە یان تاڵانی کردن یان داگیر کردن، هەر ئەستێرەیەک لە گەردوونەکەدا لە نوکتەیەکی سپی ئەچێت بەڵام تا نزیکتر و نزیکتر ئەبیتەوە ئەستێرەیەکی جوانی ژیاو ئەبینیت کە پڕە لە باڵندە و بونەوەری سەیر و نوێ کە هەرگیز نە لە فیلمەکاندا نە لە ژیانت نە لە داستانە سەیرەکاندا نەتبینیوە، هەر وەک وتمان یاریەکی بێ کۆتایە، ئەو گەردوونەی تۆ لەناویدا ئەژیت نزیکەی 8,446,744,073,709,551,616 کیلۆمەترە ، ئەگەر بتەوێت زۆربەی ئەستێرەکان ببینیت وا باشترە کەشتیە ئاسمانیەکەت مەکینەکەی بەهێزتر بکەیت، ئەو ئەستێرەیەی سەردانی ئەکەیت هەرگیز سەردانی مەکەرەوە، چونکە ئەستێرەکان بێ کۆتان، ئەو دیمەنە جوانانەی لەسەر ئەستێرەیەک ئەیبینیت تەنها وێنەیەکی بگرە و نیشانی هاوڕێکانتی بدە، یاریەکە بێ کۆتایە و پێویستت بە ١٠٠ ساڵ یاریکردن هەیە تا نیوەی گەردوونەکە ببینیت، لە یاریەکەدا ئەتوانیت کەشتی پاسەوان بگریت بۆ پارێزگاری کردنت، چونکە لەوانەیە بکەویتە ناو جەنگی دوو ئەستێرەوە و پێویستە خۆت بپارێزیت لەناو جەنگەکە تاکوو دێیتە دەرەوە، چەتەکانی گەردوونیش لەبیر مەکە، ئەوان لە گەردووندا ئەگەڕێن و هەر کەشتیەک بکەوێتە سەر ڕێگەکەیان تاڵانی ئەکەن، بازرگانی گرنگترین شتە لە یاریەکەدا، پێویستە خۆراک و بەنزین بکڕیت و پارچە بۆ کەشتیەکەت بکڕیت و شتەکانت بفرۆشیت و پاسەوانی گەردوون بەکرێ بگریت بۆ پارێزگاری کردنت، ئەمە هەمووی نیە، ئەتوانیت لەسەر ئەستێرەیەک کار بکەیت یان ئاڵتوون بدۆزیتەوە یان ببیتە چەتەی گەردوون و زۆر شتی تریش



زانیاریەکان:-

بۆ پلاتفۆرمی : ps4 و windows pc 
کاتی دەرچوون : مانگی 6/ 2016 
جۆری یاری : سەرکەشی – ئەفسانە – خەیاڵ – ماپی کراوە 
بەرهەمهێنەر : hello games






وێنەکان :- کلیک لە وینەکە بکە بۆ گەورە کردنی














Designed ByBlogger Templates