A World For Kurdish Gamers

k

بەخٶڕایی pc لەڕێگەی ps3 داونلۆد کردنی یاریەکانی

چۆنیەتی داونلۆد کردنی یاریەکانیps3  لەڕێگەی pc






تێبینی : پێویستە پلەیستەیشنەکەت جۆکەر کرابێت

١- ئەگەر یاریەکەت داونلۆد کرد و تەنها یەک فایل بوو لەجۆری iso، پێویستە بەرنامەی poweriso داونلۆد بکەیت و فایلەکە extract  بکەیت، ئەگەریش یاریەکە بەش بەش بوو واتە لە چەند فایل و فۆڵدەرێک پێک هاتبوو ئەوا لەم هەنگاوە کێشەت نیە، ئەو یاریانەی لەم سایتە بڵاو ئەکرێنەوە ئەم كێشەیەیان نیە بۆیە وا باشترە لەم سایتە داونلۆدی بکەیت

٢- ئەگەر فایلی rarی تیابوو واتە فایلەکە پەستێنراو بوو، ئەوا پێویستە بە بەرنامەی winrar فایلەکە extract بکەیت، بەرنامەکە داونلۆد بکە دواتر کلیکی راست لە فایلە پەستێنراوەکە بکە و کلیک لە extract here بکە، کە تەواو بوو فایلە پەستێنراوەکە بسرەوە، هەموو فایلە پەستێنراوەکان بەم شێوەیە لێبکە، ئەگەریش فایلەکان پەستێنراو نەبوون لەم هەنگاوە کێشەت نیە

٣-ئێستا میمۆریەک بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە و کلیکی راست لەسەر میمۆریەکە بکە و کلیک لە format بکە، دواتر هەڵبژاردنی file system  بکە بە fat32 وە دواتر کلیک لە start بکە، ئەگەریش هەر خۆی fat32 بوو ئەوا لەم هەنگاوە کێشەت نیە

٤-دوای ئەوەی هەنگاوی سێیەمت کرد و میمۆریەکەت فۆرمات کرد، ئێستا لەناو میمۆریەکە فۆڵدەرێک دروست  بکە بەناوی  PS3 و فۆڵدەرەکە بکەوە، لەناو فٶلدەری PS3 فۆڵدەرێک دروست بکە بەناوی GAMES تب: پێویستە هەموو پیتەکان کەپیتەڵ بن

٥- ئێستا یاریەکە کۆپی بکە ناو فۆڵدەری GAMES

٦- میمۆریەکە بکە بە پلەیستەیشنەکەتەوە، ئێستا ئەتوانیت یاری پێ بکەیت


٧- بۆ ئەوەی یاریەکە لەناو میمۆریەکەوە بکەیتە ناو پلەیستەیشنەکەتەوە بۆیی ئیتر پێویستت بە میمۆریەکە نەبێت، دوگمەی سێگۆشە لەسەر یاریەکە بکە، دواتر زەرب بکە لەسەر COPY، چاوەڕێکە تا کۆپی ئەبێت، ئیتر پێویستت بە میمۆریەکەش نەما


Designed ByBlogger Templates