A World For Kurdish Gamers

k

جۆری یاریەکان - game genre



یاریە ڤیدیۆکان لەڕێگەی هەشت جۆری سەرەکیەوە پۆلێن ئەکرێن کە سوودیان زۆرە
 بۆ گەیمەرەکان بۆ هەڵبژاردنی یاریەکان هەر جۆرێکی ڤیدیۆ گەیم باس لە ناوەرۆکی یاریەکە ئەکات، خوێنەری ئەم بابەتە بن و جۆرەکان بزانن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی 
یاریەکان یارمەتیتان بدات:- 


action - ئاکشن
یاریە ئاکشنەکان بڕێکی زۆری لە توندوتیژی و خوێن و کوشتارگە و جەنگی تێدایە کە بۆ منداڵان نابن، وە زیاتر ١ بۆ ١، لەوانەیە لەپڕ ئاژەڵێک پەلامارت بدات یان شەڕە چەقۆ لەگەل دوژمێکدا بکەیت

adventure - سەرکەشی
یاریە سەرکەشیەکان کەمتر توندوتیژیان تێدایە لەچاو یاریە ئاکشنەکان کە باسمان کرد، یاریەکە زیاتر باس لە ووتووێژ و مەتەڵ و دۆزینەوە ئەکات بەڵام بەشی خۆیشی توندوتیژی تێدایە واتە کەمێک لە ئاکشنی تێدایە

strategy - پلان
یاریە ستراتیژیەکان بە بڕێکی زۆر باس لە شەڕ و سوپا و پلاندان پێکهاتووە.
کە یاریزانەکە ئەتوانێت سەربازەکان کۆنتڕۆڵ بکات و شوێن داگیر بکات و پلانی جەنگی دابنێت بۆ بردنەوە ئەتوانین بڵێین هەروەک یاری شەتڕەنج، لەوانەیە جەنگەکە هێواش هێواش دەستپێ بکات و تۆش پێویستە خۆت ئامادە بکەیت و سەرباز دروست بکەیت و شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتت بپارێزیت
ئەوانەی ئەم یاریە ئەکەن پێیان ناوترێت گەیمەر، بەڵکە یاریکەر یاخود پلەیەر، ئەم جۆرە بۆ منداڵان ئەبن بەڵام یاریەکە تا ڕادەیەک قورسە، چونکە لەوانەیە یەک هەڵە یان لەبیرکردنی یەک خاڵ ببێتە هۆی دۆڕان لە یاریەکە

simulation - سیمیلەیشن
ئەم جۆرە یاریانە زیاتر بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر و فڕۆکە ئەگرێتەوە، کە پێویستە ‌هێرش بکەیتە سەر سەربازگەیەک ، لەوانەیە یاریەکە چەکی خەیاڵی و نهێنی تێدا بەکاربێت، ئەم جۆرە یاریانە خواستێکی زۆریان لەسەر نیە

driving - شۆفێری
ئەم جۆرە یاریانە زیاتر پێشبڕکێ ئەگرێتەوە، تەنها سەیارە نا، بەڵکو هەندێکجار ئەسپ و فڕۆکەش بەکاردێت، وە بە بڕینی مەرحەلەکان و دەستکەوتنی پارە سەیارەی نوێت بۆ ئەکرێتەوە ئەتوانیت بەکاریان بهێنیت و بیکڕیت

puzzle - مەتەڵ
ئەم جۆرە یاریانە پێویستی بە ژیری و کارامەیی گەیمەر هەیە،  ئەم جۆرەیان ئەکرێت بە دوو بەشەوە، بەشی یەکەم ڕێکخستنی وێنە یان دۆزینەوەی شتێک بەپێی یاریەکە، بەشی دووەم لە ئاکشن و پلان پێکهاتووە پێویستە پلان دابنێیت چۆن جەنگەکە ببەیتەوە یان چۆن کەسێک بکوژیت بە نهێنی

تکایە ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانیشت، ئەگەر بەدڵت بوو کلیک لە دوگمەی لایک بکە


Designed ByBlogger Templates