A World For Kurdish Gamers

k

ئەم بابەتە بخوێنەوە pc ئەتەوێت ببیتە گەیمەری

ئەتەوێت ببیتە گەیمەری  pc؟ ئەم بابەتە بخوێنەوە


ئەگەر ئەتەوێت ببیتە گەیمەری کۆمپیوتەر پێویستە کۆمپیوتەرێکی باشت هەبێت، ڕامەکەی لە 4gb. کەمتر نەبێت، چونکە ڕام بەرپرسیارە لە خاوی کۆمپیوتەر هەتا ڕامت کەمتر بێت ئەگەری خاوبوونەوە زیاترە، ڕام لە 4gb کەمتر بوو ناتوانرێت یاریە بەهێزەکانی پێ بکرێت وەکو far cry3, gtav,callofduty...
دواتر پێویستت بە چەند بەرنامەیەک هەیە بۆنمونە directx کە توانای خوێندنەوەی ئەو یاریانەی هەیە کە بە 3d کار ئەکات ئەگەر ئەم بەرنامەیەت نەبێت بە هەمان شێوە ناتوانیت یاریە بەهێزەکان بکەیت

تەنانەت ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ڕامەکەی ٤ گێگاش بێت بەڵام هەر خاوە چونکە بەرنامەی زۆری تیایە یان فایلی ناپێویست یان ڤایرۆس، پێویستە لەکاتی یاریکردن بەرنامەکانی تر دابخەیتەوە بۆیی کۆمپیوتەر خاو نەبێتەوە و سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە پێویستت نین، وە بەرنامەی advanced system care
 کلیک بکە بۆ داونلۆد کردن بەرنامەیەکی زۆر بەهێزە کە بڕێکی زۆر لە ڕام ئەگەرێنێتەوە و پاکی ئەکاتەوە واتە کۆمپیوتەرەکەت خێراتر ئەبێت

وە بێگومان کێشەشت بۆ دروست ئەبێت لەکاتی یاریکردن بۆنمونە هەندێک یاری وەکو یاری red crucible  firestorm پێویستی بە بەرنامەی unity3d هەیە کە هەموو یاریەکان ئەم بەرنامەیەی ناوێت، بۆیە ئەگەر بتەوێت یاری کۆمپیوتەر بکەیت پێویستە ڕووبەڕووی کێشەکانی کۆمپیوتەریش ببیتەوە تاکوو بە تەواوی یاریەکە دائەمەزرێت

ئەتوانیت یاریەکانی کۆمپیوتەر لەڕێگەی دەسکی ps3..ps2...ps4...xbox360...xbox one بکەیت، خۆم تاقیم کردۆتەوە و هەموو یاریەکی پێ ئەکرێت بۆ نمونە لە یاریەکە بە دوگمەی w زەلامەکە ئەڕواتە پێشەوە، ئەتوانیت دەسکەکە والێ بکەیت کە گێڕەکەت بردە سەرەوە دوگمەی w ئیش پێ بکات کە ئەوە بابەتێکی تایبەتی خۆی ئەویت ئەگەر خواستی زۆری لەسەربێت بڵاو ئەکەمەوە چونکە کاتی ئەوێت تا فێرکاری دابنێم، ئەگەر ئەتەوێت پۆستی بکەم لە خوارەوە کومێنت بنووسە لەم لینکەوە کۆکراوەی پێداویستیەکانی گەیمەرە کۆمپیوتەرەکان ببینە و داونلۆدیان بکە کلیک لێرە بکە


Designed ByBlogger Templates