{سه‌ره‌تا کارپێکردنی یاریه‌کانی پی ئێس پی (PlayStation Portable) له‌سه‌ر ئاندرۆید}
![[وینه: PPSSPP-Gold-android-full-download-apk.png]](http://i0.wp.com/www.stayupdated.info/wp-content/uploads/2013/08/PPSSPP-Gold-android-full-download-apk.png)
ناوی به‌رنامه : PPSSPP Gold
کێش :5 مێگابایت و نیو
داگرتن : میدیافایه‌ر
به‌رنامه‌که دابه‌زێنه و له ئه‌ندرۆیده‌که‌تدا ئینستۆڵی بکه وه‌کو هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ئاسایی
ئێستا پێویسته فۆڵده‌رێک بکه‌یته‌وه له میمۆری ناوه‌کی مۆبایله‌که‌ت دا (داخلی) وه ناوی بنێی (PPSSPP GAMES).
نابێت له‌سه‌ر میمۆری ده‌ره‌کی بێت
ئێستا ده‌بێت یاری بدۆزیته‌وه واته یاری PSP که ده‌بێت پاشگری یاریه‌کان (CSO) بێت
ئه‌مه‌ش چه‌ند سایتێک بۆ دابه‌زاندنی یاریه‌کان :
پێویسته ئه‌و یاریانه‌ی که خۆت لاته یان داونلۆدی ده‌که‌یت بیخه‌یته ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی که پێشتر دروستمان کرد (مه‌به‌ستم فۆڵده‌ری PPSSPP GAMES ) ه[/
چۆنیه‌تی کارپێکردنی یاریه‌کان :
به‌رنامه‌ی PPSSPP Gold که پێشتر داتبه‌زاندبوو بیکه‌ره‌وه
ئه‌مه ڕوکاره‌که‌یه‌تی
![[وینه: wt0w.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/209/wt0w.png)
په‌نجه بنێ به Load دا و بچۆره فۆڵده‌ری (PPSSPP GAMES) ئه‌و یاریانه‌ی که داتبه‌زاندبووه ناوی یه‌کێکیان هه‌ڵبژرێره و بیکه‌ره‌وه. .
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌کاتی کارپێکردنی یاریه‌کاندا :
![[وینه: zolr7fb-695808.jpg]](http://viciodeciudad.com.ar/wp-content/blogs.dir/8/files/2013/07/zolr7fb-695808.jpg)
{ئه‌مه ڕونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی کارکردنی یاریه‌کانی (PSP) بوو له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید}
کۆتایی
------------------------------------------------------------------------------------------
---------------------------------------------
----------------
{چۆنیه‌تی کارپێکردنی یاریه‌کانی پله‌ی سته‌یشن 1 (PS1) له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید}
سه‌ره‌تا پێویستمان به به‌رنامه‌ی (Fpse Emulator) ه بۆ ئه‌م کاره
![[وینه: fso85197.jpg]](http://upload.traidnt.net/upfiles/fso85197.jpg)
ناوی به‌رنامه : (Fpse Emulator)
کێش : 1.5 مێگا بایت
داگرتن : لینکی ڕاسته‌وخۆ
ئه‌مه‌ش بایۆسه‌که‌ی (Bios): لینکی ڕاسته‌وخۆ
کاتێك که بایۆسه‌که‌ت داگرت له ڕاڕ ده‌ری بهێنه ، پاشان بچۆ له میمۆری ناوه‌کیدا فۆڵده‌رێك بکه‌ره‌وه به‌ناوی emulator باشان بایۆسه‌که بخه‌ره ناوی که له ڕاڕ ده‌رت کرد.
پاشان هه‌ر له میمۆری ناوه‌کی مۆبایله‌که‌تدا فۆڵده‌رێکی تر بکه‌ره‌وه به ناوی (ps1) ، پاشان یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 1 که به پاشگری (BIN) ن بیانخه‌ره نا ئه‌و فۆڵده‌ره‌وه . پێم وابێت له‌سه‌ر سیدی یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 1 ئه‌و فایلانه هه‌ن .
وه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ داونلۆدیان بکه‌یت فه‌رموو ئه‌مه چه‌ند سایتێکه :
ئێستا به‌رنامه‌ی (Fpse Emulator) له مۆبایله‌که‌تدا دابه‌زێنه و بیکه‌ره‌وه ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ دێت :
![[وینه: cf7l.png]](http://imageshack.com/scaled/large/542/cf7l.png)
ئه‌م ئاگادارییه ده‌ڵێت پێویسته ئینته‌رنێت ڕه‌بت بکه‌یت به مۆبایله‌که‌ته‌وه بۆ دابه‌زاندنی پڵه‌گئینی ڤیدیۆ و صه‌وتی تایبه‌ت به به‌رنامه‌که ، تۆش مۆبایله‌که‌ت ڕه‌بت بکه له‌ڕێی Wifi یان 3G ...هتد.
ئێستا وه‌ك ئه‌بینین پڵه‌گئینه‌کان داونلۆد ئه‌بێت :
![[وینه: n3gg.png]](http://imageshack.com/scaled/large/856/n3gg.png)
کاتێکی که‌می ئه‌وێت و ته‌واو ده‌بێت.
ئێستا که داونلۆد ته‌واو بوو داوات لێده‌کات زمانێك هه‌ڵبژێریت :
![[وینه: w0o9.png]](http://imageshack.com/scaled/large/841/w0o9.png)
دوای ئه‌وه‌ی زمانه‌که‌ت هه‌ڵبژارد ئه‌م ڕوکاره دێت :
![[وینه: erhs.png]](http://imageshack.com/scaled/large/853/erhs.png)
Yes بکه بۆ ڕازی بوون .
پاشان ئه‌م ڕوکاره دێت که چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که باس ده‌کات :
![[وینه: hbr1.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/545/hbr1.png)
OK بکه .
ئێستا پێویسته لیستی به‌رنامه‌که دیاری بکه‌یت که ساکار بێت یان ورده‌کاری ته‌واو :
![[وینه: yvew.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/819/yvew.png)
تۆ پێویسته Advanced هه‌ڵبژێریت .
ئێستا که ڕوکاری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌ت بۆ کرایه‌وه ئێویسته په‌نجه بنێیت به Load Bios دا :
![[وینه: nrtz.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/824/nrtz.png)
پاشان پاشان په‌نجه بنێ به UP دا :
![[وینه: wot8.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/163/wot8.png)
ئێستا پێویسته بچیته فۆڵده‌ری ps1 که پێشتر دروستمان کرد و یاریه‌کانمان کرده ناوی له‌وێدا یاریه‌ک هه‌ڵبژێره .
ئێستا دوای هه‌ڵبژاردنی یاریه‌که دێیته‌وه ڕوکاری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که
ئێستا بۆ کردنه‌وه‌ی یاریه‌کان به‌م شێوه‌یه بکه :
![[وینه: cys2.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/707/cys2.png)
ته‌نها په‌نجه بنێ به Load Game دا ڕاسته‌وخۆ داخڵی یاریه‌که ده‌بێت
Ok
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی چه‌ند یاریه‌ك که‌له‌سه‌ری تاقی کراوه‌ته‌وه :
{ئه‌مه‌ش چۆنیه‌تی کارکردنی یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 1(PS1) بوو له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید}
کۆتایی
------------------------------------------------------------------------------------------
---------------------------------------------
----------------
{چۆنیه‌تی کارکردنی یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 2 (PS2) له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید}
ئه‌و به‌رنامه‌ی که بۆ ئه‌م کاره به‌کاری دێنین بریتیه له به‌رنامه‌ی (PS2 emulator Rising)
![[وینه: 7rik.png]](http://img854.imageshack.us/img854/815/7rik.png)
ناوی به‌رنامه : (PS2 emulator Rising HD)
کێش : 508 کیلۆبایت
داگرتن : لینکی ڕاسته‌وخۆ
ئێستا پێویسته له‌سه‌رت فۆڵده‌رێك دروست بکه‌یت له میمۆری ناوه‌کی دا به‌ناوی (PS2 Games) پاشان یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 2 بخه‌ره ناوی به‌ڵام ده‌بێت پاشگری Iso بێت ،له شریتی یاریه‌کانی PS2 دا یاریه‌که هه‌یه به Iso .
یان ده‌توانیت له‌م سایتانه‌وه یاریه‌کان دابگریت به پاشگری Iso :
ئه‌مه‌ش به تۆرێنت
به‌ڵام زۆربه‌یان کێشیان زۆره له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره له دیسکی یاریه‌کانی( PS2 ) دا یاریه‌که ده‌ربهێنیت .
ئێستا به‌رنامه‌ی PS2 emulator Rising HDدابه‌زێنه له ئه‌ندرۆیده‌که‌تدا و بیکه‌ره‌وه :
![[وینه: 7rik.png]](http://img854.imageshack.us/img854/815/7rik.png)
Accept دابگره..
پاشان بچۆره به‌شی Setings وه‌ك ئه‌مه :
![[وینه: xkhr.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/19/xkhr.png)
ئێستا ده‌بێت داتای به‌رنامه‌که داونلۆد بکه‌ین ، له‌م خاڵه‌دا پێویسته ئینته‌رنێت کۆنێکت بێت به جیهازه ئه‌ندرۆیده‌که‌ته‌وه :
![[وینه: ple5.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/198/ple5.png)
وه ئێستا داتا‌کان داونلۆد ده‌کات :
به‌ڵام ده‌بێت ئینته‌رنێته‌که‌ت خێراییه‌که‌ی باش بێت چونکه کێشی داتاکه‌ی 2 گێکا و نیوه.
ئێستا که داونلۆدی داتا‌کان ته‌واوبوو ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌که ده‌کرێته‌وه و ئه‌مه هه‌ڵبژێره :
که په‌نجه‌ت نا به (ISO PS2\PSX) دا داوات لێده‌کات که فایلی یاریه‌که هه‌ڵبژێریت که پاشگره‌که‌ی Iso یه ، ئێمه پێشتر فۆڵده‌رێکمان له میمۆری ناوه‌کی جیهازه ئه‌ندرۆیده‌که‌مانا دروست کرد به‌ناوی (PS2 Games) وه یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 2 مان کرده ناوی ئێستا ئه‌و یاریانه که کردبوتانه ناوی به پاشگری Iso یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره.
دوای ئه‌وه‌ی فایلی یاریه‌که‌ت دیاری کرد ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوکاری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که ، ئێستا په‌نجه بنێ به Play PS2\PSX ڕاسته‌وخۆ یاریه‌که ده‌بێته‌وه
![[وینه: 6650.png]](http://imageshack.com/scaled/800x600/18/6650.png)
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی چه‌ند یاریه‌كی پله‌یسته‌یشن 2 که له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید به‌م به‌رنامه‌یه کراوه‌ته‌وه
{ئه‌مه‌ش ڕونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی کارکردنی یاریه‌کانی پله‌یسته‌یشن 2 (PS2) بوو له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید}
کۆتایی
-------------------------------------------------------------------------------------------
پێم خۆشه له کۆتای ئه‌م بابه‌ته‌دا تێبینیه‌کی بچوک بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌رنامانه‌ی سه‌ره‌وه له گۆگڵ پله‌ی هه‌موویان به‌پاره‌ن وه هه‌تا بگره به‌رنامه‌ی PS2 Emulator Rising HD له گۆگڵ پله‌ی ده‌ست ناکه‌وێت
مافه‌کانی پارێزراوه بۆ هاك بۆکورد + QaradaxY BoY
------------------------------------------------------------------------------------------
---------------------------------------------
----------------