A World For Kurdish Gamers

k

باشترین خێرایی ئەنتەرنێت چەندە بۆ یاری کردن بە ئۆنلاین

باشترین خێرایی ئەنتەرنێت چەندە بۆ یاری کردن بە ئۆنلاین

خێرایی ئەنتەرنێت گرنگترین شتە بۆ یاری کردن بە ئۆنلاین، بۆ هەموو کونسولەکانی پلەی ٤ و ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ١ جیاوازیان نیە، کەمترین بڕی خێرایی یەک مێگابایتە و ئەپلۆد نیو مێگابایتە، ئەبێت ئەوەت لەبیر نەچێت ئەپلۆد گرنگترە لە داونلۆد، چونکە ئەپلۆد زانیاریەکانت ئەپلۆد ئەکات ئەگەر ئەپلۆد کەمبێت ئەوا گەیمەرەکانی تر ناتوانن بەباشی بتبینن و بتوانن شەڕت لەگەڵ بکەن، هەرچەندە ئەپلۆد گرنگترە بەڵام 
کەمتری ئەوێت، وا باشترە خێرایی ئەپلۆد نیوەی خێرایی داونلۆد بێت،

 باشترین خێرایی ئەنتەرنێتیش داونلۆد شەش مێگابایتە و ئەپلۆد سێ مێگابایتە، ئەگەر 
لە یەک مێگابایت کەمتر بوو واباشترە ئۆنلاین نەکەیت چونکە هیچ چێژێکی لێ نابینیت، وا باشترە کەس خەتەکەت بەکار نەهێنێت بۆ ئەوەی هەموو بڕی خێرایەکە بۆ کونسولەکەت بێت، وە هەروەها هەوڵ بدە بە وایەر خەتەکە ببەستیتەوە بە کونسولەکەت لەبەر ئەوەی ئەگەر بە وایفای بەکاری بهێنیت هەندێک خێرایی لە ئەنتەرنێتەکەت لەکاتی گواستەوەدا وون ئەبێت، بۆیە هەوڵ بدە بە یو ئێس بی خەتەکە بەکار بهێنیت


Designed ByBlogger Templates