A World For Kurdish Gamers

k

کامیان باشترە؟ xbox one vs ps4

لەڕووی پانیەوە
پانی ئێکس بۆکس ٣٣ سانتیمەتر دووجایە
  بەڵام پانی پلەی ٤ کەمترە واتە بچوکترە کە ٣٠ سانتیمەتر دووجایە

لەڕووی بەکارهێنانی کارەبا
بەکارهێنانی کارەبا لە ئێکس بۆکس زیاترە وەک لە پلەی ٤، لەوانەیە وایەری ئێکس بۆکسەکەت بتوێتەوە یان بتەقێتەوە ئەگەر بە تەقسیمەوەی بکەی، بۆیە پێویستە بیکەیت بە پلاکەوە یان تەقسیمەکە تەنها تەلەڤسیۆنەکە و ئێکس بۆکسەکەی پێوە بێت، لەم ڕووەشەوە پلەی ٤ براوەیە


لەڕووی وایەرەوە
ئێکس بۆکس ئەتوانیت بە وایەری ئێچ دی یان بە سێ وایەرەکە یاری پێبکەیت، بەڵام پلەی ٤ تەنها بە وایەری ئێچ دی کاری پێ ئەکرێت کە وایەرەکە نرخی لە ٤ هەزار بۆ ٦ هەزارە، لەمەیان ئێکس بۆکس براوەیە


لەڕووی ستایلی کونسولەکەوە
ستایلی کونسولی پلەی ٤ زۆر جوانترە لە ئێکس بۆکس، لە ناوەڕاستەوە وەکو دووپارچە دەرەکەوێت کە هەر لایەکیان لار بۆتەوە و ستایلێکی جوانی پێ بەخشیوە، بەڵام ئێکس بۆکس هەر وەکو سندوقێک وایە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت چەندین ساڵە ستایلێکی جوانتری بۆ دانەناوە

لەڕووی دەسکەوە
دەسکی پلەی ٤ دوگمەی ئاڕ دوو و ئێڵ دووی زۆر هەستیارە، کە وا ئەکات یاریکردن لە یاریەکانی شەڕکردن بەچێژتر بێت
بەڵام دەسکی ئێکس بۆکس گێڕەکانی هەستیارترە کە وائەکات یاریکردن لە یاریەکانی پێشبڕکێ بەچێژتر بێت، گێڕەکانی بە ئاسانی جووڵەی پێ ئەکرێت و ڕەق نیە، وە زۆر هەستیارە کە لەگەڵ تۆزێک جولاندن کاردانەوەی ئەبێت لە یاریەکە، بەڵام کێشەی دەسکی ئێکس بۆکس لەوەیایە کە بە پاتری کار ئەکات و پاتریەکانی تا ڕادەیەک گرانن، بەڵام دەسکی پلەی ٤ بە کارەبا شەحن ئەکرێتەوە

ئێستا بڕیار بدە کامیان باشترە؟

تکایه‌ ده‌نگ بده‌، کامیان باشتره‌؟



Designed ByBlogger Templates